ئاب 16, 2019 16:39 Asia/Tehran
  • یەکەم کاروانی حاجیان دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە، سبەی شەممە یەکەم کاروانی حاجیان دوای بەجێگەیاندنی ڕێوڕەسمی ئەمساڵی حەج لە سعوودیەوە دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

ە گوێرەی راگەیەندراوەکە، سبەی کاتژمێر هەشتی بەیانی فڕۆکەیەک کە 417 حاجی هەڵدەگرێت دەگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و کاتژمێر شەش و 30 خولەکی ئێوارەش فڕۆکەیەکی دیکە کە 417 حاجی دیکەی هەڵگرتووە دەگات فڕۆخەکانی نێودەوڵەتی هەولێر.

ئاماژە بەوەشدراوە، گەشتەکان بەردەوام دەبن  تاکو رۆژی (29)ی ئاب و سەرجەم حاجیان کە ژمارەیان حەوت هەزار و 132 کەسە دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.