یه‌که‌م کاروانی حاجیان گه‌یشته‌وه هه‌رێمی کوردستان
یه‌که‌م کاروانی حاجیان که ژماره‌یان 400 حاجی بوو، ئه‌مڕۆ شه‌ممه له رێگه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه گه‌یشته‌وه هه‌رێمی کوردستان.
تاهیر عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ی ته‌مموزی 2019، یه‌که‌م کاروانی حاجیانی هه‌رێم دوای به جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج له وڵاتی سعودیه، له رێگه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه گه‌یشته‌وه هه‌رێمی کوردستان که ژماره‌یان 400 حاجییه.
هاوکات دەسەڵاتی فرۆکەوانی مەدەنی لە عیراق لەبەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە: ئه‌مڕۆ شەممە 17ی ئاب یەکەم گەشتی ئاسمانی لەفرۆکەخانەکانی سعودیەوە بەرەو فرۆکەخانەکانی عیراق بۆ هێنانەوەی حاجیان دەست پێدەکات و رۆژانە شه‌ش گەشتی ئاسمانی بۆ هێنانەوەی حاجیانی عیراق ئەنجام دەدرێت.
تاهیر عه‌بدوڵا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بڕیاره تا 29ی ئه‌م مانگه دوا کاروانی حاجیانی هه‌رێم له رێگه‌ی فڕۆکه‌خانه‌کانه‌وه بگه‌نه‌وه هه‌رێمی کوردستان.
ئه‌مساڵ له هه‌رێمی کوردستانه‌وه نزیکه‌ی حه‌وت هه‌زار که‌س به‌مه‌به‌ستی به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج سه‌ردانی وڵاتی سعودییه‌یان کرد.