ئاب 19, 2019 16:43 Asia/Tehran
  •  دیاریکران وداندرانیی ڕاویژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کاروباری دەرەوە

بەرپرسی پێشووی فەرمانگەی پێوەندییە دەرەوەییەکانی هەرێمی کوردستان وەکوو ڕاویژکاری باڵای سەرۆکی هەرێم بۆ کارو باری دەرەوە دیاریکرا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کورد پرێس و بە گێرانەوە لە ماڵپەڕی دەنگ وباسی کورد زمانی زەمەن، نیچیروان بارزانی ، سەرۆکی هەریمی کوردستان، فەلاح مۆستەفا، بەرپرسی پێشووی فەرمانگەی پێوەندییە دەرەوەییەکانی هەریمی وەکوو ڕاوێژکاری باڵای خۆی لە کارو باری دەرەوەی دیاریکرد.

 مۆستەفا ڕۆژی یەکشەممە لە پەیامێک لە پەیجی توییتەری خۆی لەمبارەوە نووسی: خۆشحاڵم کە وەکوو ڕاویژکاری بالای سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کاروباری دەرەوەی  هەرێمی کوردستان دا دیاری کراوم . ئەو لەم پەیامەی لە توییتەر دا گوتیشی: بە خۆشحالییەوە چاوەڕێ دەستپێکرانی ئەرکەکانی خۆمم بۆ خزمەتکردن لە سیبەری سەرۆکایەتی نیچیروان بارزانی و هاوڕەوت لەگەڵ خزمەت بە خەڵک و هەرێمی کوردستان.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە مۆستەفا لە کابینەی دەوڵەتی هەشتەمی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیروان بارزانی وەکوو بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییە دەرەوەییەکانی هەرێم چالاکی دەکرد بەم حاڵەیش ئەمپۆستە لە کابینەی دەوڵەتی نۆهەم و ئێستای هەرێم بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی گەییشتۆتە "سەفین دزەیی" گوتە بێژی حکومەتی پێشوو.