ئاب 19, 2019 16:45 Asia/Tehran
  • کەم بوون ودابەزینی ئاڵوزی و تێکەڵچوونی نێوان پەکەکە وتورکیا لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان

فەرمانداری هەرێمی سوران سەربە پارێزگەی هەولێری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە لەماوەی ڕۆژەکانی ئەم دواییە تێکەڵچوونەکانی نێوان هێزەکانی پە،کە،کە وتورکیا لەم ناوچەیە کەم بووەتەوە وڕەوتی چوڵ کردنی گوندەکانی ناوچە ڕاگیراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، کورمانج عیزەت لەوتووێژ لەگەڵ ڕادوێ کورد زمانی نەوا ڕایگەیاند کە لەماوەی دە ڕۆژی ڕابردوو تێکەڵچوونەکانی نێوان هێزەکانی پە،کە،کە وسەربازانی تورکیا کە چوونەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان لە سوران هەڵکەوتوو لە پارێزگەی هەولێر ، دابەزیوە ودۆخی ناوچە پاوەجێی وئاسایشتی زۆرتری هەیە . فەرمانداری سوران بە ئاماژەدان بەمەکە لە دوهەمین ڕۆژ لە جیژنی قوربان فڕٶکە شەڕکەرەکانی تورکیا ناوچەی سییدەکان لە سورانیان بومباران کردو بووە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە ناو ڕووەک وگژ وگیای بناری چیاکانی قەندیل ، وتی کە بە هۆی کەم بوونی تێکەڵچوونەکان لە ڕۆژەکانی ئەم دواییە ، ڕەوتی چوڵ کردنی گوندەکانی ناوچەیش کەم بووەتەوە. ئەمە لەحاڵێکدایە کە بە قسەی کاربەدەستانی هەرێم لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو ، پەلامارە ئاسمانی وتوپخانەییەکانی سوپای تورکیا وهەڵمەتی سەربازی ئەم وڵاتە لەناو خاکی هەرێم بووە بە هۆی چوڵ کردنی لانی کەم ٤٥٠ گوندی سنووری. کورمانج عیزەت وتیشی کە بەهۆی بەردەوام بوونی ، حوزوری سەربازانی تورکیا لە ناو خاکی هەرێم ئەگەریی  تەشەنای تێکەڵچوونەکان لەگەڵ پە،کە،کە وپەرەی چوڵ کردنی گوندەکانی ناوچە هەروا لەئارادایە. تورکیا ژمارەیەکی زۆر بنکە وبارەگای هەواڵگری وسەربازی لە هەرێم دا هەیە وسەربازانی ئەم وڵاتە بە چوونە ناو قوڵایی ٣٠ کیلومێتری خاکی هەرێم هەڵمەتی سەربازی بەربڵاو لە م ناوچانە ئەنجام دەدەن .