ئاب 20, 2019 08:49 Asia/Tehran
  • وشداری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سوپای تورکیا و پەکەکە

حکومەتی هەرێمی کوردستان دوابەدوای بریندار بوونی ژمارێک لە شاروومەندانی ناوجەی کوردستانی ئێراق لەبەر پەلامارە ئاسمانییەکانی تورکیا، وشداری داوە بە سوپای تورکیا و هێزەکانی پەکەکە کە نابێ زەبر لە شاروومەندانی هەرێم بدەن.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس؛ لەو بەیاننامەی کە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاو بۆتەوە، داوا لە هێزەکانی پەکەکە لە چیای قەندیل  و هێزەکانی تورکیا کە لە خاکی کوردستان سەقامگیرن، کراوە نەبنە هۆی زەبرو زیان کەوتن لە شاروومەندانی هەرێم.

هەروەها ئاماژە کراوە بەوەی کە چەن شاروومەندی هەرێم بە هۆی بۆردومانەکانی سوپای تورکیا بریندار بوون و زەبرو زیانی قورسی مادی لە گوند و ماڵ و مەزرا و باخ و باخاتی دانیشتووانی بناری قەندیل کەوتووە و حکومەتی هەرێمیش بەردەوام ناڕەزایەتیی و تووڕەیی خۆی بەرامبەر بەو کردەوانە دەردەبڕێ.

دوێنێ دووشەممە ١٩ی ئاگوست فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا گوندەکانی ناوچەی سەنگسەریان لە بناری قەندیل هەڵکەوتوو لە هەرێمی کوردستان لەوان گوندی "بولی"یان بە توندی  بۆردومان کرد و "نەهرۆ عەبدوڵا" قایم مەقامی ناوچەی سەنگسەر لەم بارەوە ڕایگەیاند کە لەو پەلامارە ئاسمانییەدا ماڵەکانی گوندی بولی کراونەتە ئامانج و هەر بۆیە زەبر و زیانێکی قورس لە ماڵ و بیناکان کەوتووە و دوو شاروومەندی هەرێمیش بریندار بوون.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەکەکە بە بەرپرسی ڕەوشی هەنووکە و بۆردومان کرانی بەردەوامی خاکی هەرێم لە لایەن تورکیاوە دەزانێ و لە ماوەی ساڵانی رابردوودا بەردەوام خوازیاری چوونەدەری هێزەکانی ئەم پارتە لە هەرێمی کوردستان بووە.