ئاب 21, 2019 09:22 Asia/Tehran
  • سەرۆکی مەکتەب سیاسیی پارتی لەدیدار لەگەڵ سەرکۆنسولی ئێران لە هەولێر: ڕێگەنادەین لەخاکی کوردستانی عێراقەوە ئاسایشی ئێران هەڕەشەی لێ بکرێ

سەرۆکی مەکتەب سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان وێڕای بەڕیشەدار زانینی پەیوەندییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و ڕێبەرانی پارتەکەی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا وتی کە قەت ڕێگەنادەن لەڕێی کوردستانی عێراقەوە ئاسایشی ئێران بخرێتە مەترسی و هەڕەشەی لێ بکرێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، سەرکۆنسولی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند، "نەسروڵڵا ڕەشنودی" سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر چاوی کەوت بە "فازڵ میرانی" سەرۆکی مەکتەب سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.

بەپێی ئەو هەواڵە، فازڵ میرانی سەرۆکی مەکتەب سیاسی لەو دیدارەدا، پێکەوە گرێدراوبوونی پەیوەندیی جەماوەری و ڕێبەرانی پارتی لەگەڵ ئێرانی گەڕاندەوە بۆ مێژووی هاوچەرخ بەتایبەت پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و وتی: ئێمە هەردەم سودمان وەرگرتووە لە بەرەکاتی ئێران و قەت لوت و مەرحەمەتی ئێرانییان لەبیرناکەین.

ناوبراو پێی داگرت: "هەرێمی کوردستانی عێراق خۆی بەیەک لە هۆکارە ئیجابییەکان دەزانێ لە چەسپاندنی سەقام و ئاسایش لەناوچەدا بۆیە قەت ڕێگە نادەین لە کوردستانی عێراق بۆ هەڕەشە یان تەگەرەخستنەبەردەم ئاسایشی ئێران کەڵک وەربگیردرێ".

لەبەرامبەردا، ڕەشنودی سەرکۆنسولی ئێران وێڕای سوپاوێژیی لە هەڵوێستە ڕوون و دۆستانەکانی میرانی ، ئاماژەەی کردە هاوکاریی نزیک لەڕابردوو و لە ئێستادا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم و دوارۆژی بە هەلێک زانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییەکان لەبواری جیاجیای ئابوری، سیاسی، فەرهەنگی و ئاسایشییدا.