ئاب 22, 2019 18:03 Asia/Tehran
  • پێکهاتنی لیژنەی تایبەتی چاکسازییەکان  لە حکومه تی هەرێمی کوردستان

وەزیرانی حکومه تی هەرێمی کوردستان لە درێژەی دانیشتنێک ، لیژنەی تایبەتیی پێو شوێنگرتنی گەڵالەکانی ئاراستە کراوەی حکومه ت بۆ چاکسازی سیاسی پێکهێناوە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپرێس، ماڵپەڕی دەنگ وباسی هاووڵاتی ڕاپۆرتی دا کە لیژنەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە  دانیشتنێک  بە ئامادەبوونی مەمسرور بارزانی  سەرۆک وەزیرانی هەرێم و قۆباد تالەبانی جێگرەکەی، بریاری بۆ پێکهێنانی لیژنەی تایبەت بۆ پێوشوینگرتنی گەڵاڵەی دەوڵەت لە بواری بەدی هێنانی چاکسازی بنەڕەتی لە هەریم،گیردراوە.

 بە گوێرەی دەنگ وباسەکان ئەم لیژنەیە بە سەرۆکایەتی وەزیری داد پێکهاتووە و ئەندامانی  بریتین لە وەزیری ئابووری ،وەزیری بەرنامە و بووجە، دەبیری لیژنەی دەوڵەت، وەزیری دەوڵەت لەکارو باری پەرلەمان،  سەرۆکی دیوانی چاوەدێری و کۆنتڕۆڵی حیسابات، سەرۆکی ڕێکخراوەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی،  سەرۆکی دیوانی لیژنەی دەوڵەت، بەڕێوە بەریی کاروباری  ژمێریاری وەزارەتی دارایی و نوێنەری لیژنەی تۆمار کردنیی ناوی مووچەبگیرانی هەرێمی کوردستانی هەرێمی کوردستان لە سیستیمی ئیلێکترۆنیکی.

ئەم لیژنە تایبەتە  گەڵاڵەکانیی چاکسازیی دەوڵەتی لە بواری جۆر بە جۆر و بەتایبەت لە بواری مووچە و ئیمتیازاتی خانە نشینی و برگەکانی دیکە لەهەریمی لێکداوەتەوە و گەڵاڵەی کۆتایی بە هەماهەنگیی پەرلەمانی کوردستان ئامادە کردووە و بۆ پەسەند کرانی  سەرەتا ئەداتە لیژنەی حکومه ت و پاشانیش ئاراستەی پەرلەمانی دەکات.

مەسرور بارزانی لە سەرەتای  دەستپێکرانیی  چالاکیی خۆی وەک سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ، چاکسازییەکان و بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی وەک ئەولەویەتی کابینەی خۆی ڕاگەیاندووە.