ئه‌یلوول 15, 2019 18:31 Asia/Tehran
  • نوێنەری یەکگرتووی ئیسلامی لەپەرلامانی کوردستانی عێراق: پاوانخوازی گەڕاوەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان

یەکی لە نوێنەرانی پەرلەمانی کوردستانی عێراق جەختیکرد پاوانخوازی گەڕاوەتەوە هەرێم و ئۆپۆزیسۆن لاوازترین سەردەمی خۆی تاقیدەکاتەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپرێس، ئەبووبەکر هەلەدەنی نوێنەری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەپەرلەمانی هەرێم لە وتووێژێک دا بەڕاشکاوی گوتی  کابینە و پەرلەمانی ئێستای هەرێمی کوردستان لاوازترین کابینە و پەرلەمانەکانە لەچاو خوولەکانی پێشووتر. هەڵەدەنی گوتی: خوولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کە من خۆمیش ئەندامیکی ئەوم و هەروەها دەوڵەتی ئێستا، خراپترین و لاوازترین خوولی پەرلەمانی و دەوڵەتییە کە لە کاتی دامەزرێندرانی حکوومەتی هەرێم لە سەرکاربوون و بە هۆی لاوازیان  ناتوانن چاوەڕوانییەکان دابین بکەن.  نوێنەری پەرلەمانی کوردستانی عێراق ، بەڕاشکاوی گوتی:  پارتە دەستڵاتدارەکان نایانهەوێت و ئیزن نادەن خوولی ئێستای پەرلەمانی کوردستان خاوەنی سەربەخۆیی دەنگ بێت و و هۆیەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ سەر ماک و شووناسی ئەم پارتانە کە بەدەر لە بنەما دیمۆکراتیکەکان چالاکی دەکەن و خاوەنی سەرچاوەکانی داهاتیی و لقی سەربازی و هەروەها پیوەندییەکانی بەربڵاوی نێو دەوڵەتین و لە کێشەکانی نیو خۆیی بەیارمەتی وڵاتانی دەرەوەیی زاڵیەتی خۆیان داسەپاندووە.

هەلەدەنی لەبارەی هەوڵەکان بۆ ئەنجامدانیی چاکسازیی لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و بردنە دەرەوەی ئەم هێزە لە ژێر پاوانی پارتەکان،گوتی: ئەم کردەوەیە یان دەبێ بکەوێتە ژێر گوشاری نێو دەوڵەتی  یان لە ڕێگای گوشاری نێو خۆیی چارەسەر بکرێت.