تەقە له باره‌گای لقی چواری پارتی لە سلێمانی
ئهیلوول 20, 2019 10:22 Asia/Tehran
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان له سلێمانی رایگه‌یاند، "دەستێکی ڕەش تەقەی لەبارەگای سپی لقی چواری پارتیمان کرد".
بە پێی هەواڵی شارپرێس ، عەتا شێخ حەسەن، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان له سلێمانی رایگه‌یاند، "دەستێکی ڕەش تەقەی لەبارەگای سپی لقی چواری پارتیمان کرد، هێزە ئەمنیەکانی سلێمانی و لیژنەی ئەمنی شار بەرپرسیارەتی پاراستنی بارەگاکانی پارتی و ، پاراستنی ڕۆحی بەرپرسان و کادرانی پارتیان دەکەوێتە ئەستۆ".
ده‌شڵێت، "پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و سیاسی ئەرکی ئەخلاقی پارێزگار و قەیمقامیەت و هیزەکانی پاراستنی تەناهیە لە سلێمانی".