ئه‌یلوول 20, 2019 19:02 Asia/Tehran
  • بێوەری بوونی سەتی 85 ی ئاوارەکانی شەنگاڵ لە مافی دەنگدان

بە دوای گۆڕانی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق ، سەتی 85 ی ئاوارەکانی شەنگاڵ لە مافی دەنگدان لەم هەڵبژاردنەدا بێوەری دەبن .

پەرلەمانی عێراق مانگی ئابی رابردوو دەستی دایە واژۆکردنی پرۆژە یاسای هەموارکردنی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ئەم وڵاتە کە بە گوێرەی یەکێک لە بڕگەکانی ، شارمەندانی ئەم وڵاتە کە بە هەر  هۆکارێک لە لە شوێنی نیشتەجێ بوونی خۆیان ئاوارە بوونە ، لە شوێنی حەوانەوەی کاتیی دا بۆیان نیە دەنگ بدەن .

 سەعید جردۆ بەرپرسی کاروباری هەڵبژاردنی ناوچەی شەنگاڵ لە دیمانەیەکدا لە گەڵ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکرات وشداری دا ئەم مادە یاساییە ئەگەر نەگۆڕێ  و جێبەجێ بکرێ ، مافی کوردانی ئێزدی شەنگاڵ پێشێل دەکات .

 ئەو وتیشی هێشتا سەتی 85 ی دانیشتوانی شەنگاڵ کە بە دوای هێرشی داعش بۆسەر ئەم ناوچەیە و قەڵاچۆی ئێزدیەکان هانایان بردە هەرێمی کوردستان ، ناتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان و لە کەمپی ئاوارەکاندان و بەگوێرەی ئەم یاسایە لە مافی دەنگدان و بەشداری کردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بێبەش دەبن .