راگەیاندنی بێ ئاگایی حکومەتی هەرێم لە رێگرتن لە مەحمود سەنگاوی
وتەبێژی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق ، رایگەیاند ، بێ ئاگابوون لە رێگرتن لە چوونی ئەندامێکی مەکتەب ساسیی یەکیەتی بۆ شاری هەولێر .
بەپێی راپۆرتی کوردپرێس، رۆژی پێنجشەممە 19 ی ئەیلوول ، هێزە ئاسایشیەکانی هەولێر رێگایان گرت لە چوونی مەحموود سەنگاوی ئەندامی مەکتەب سیاسیی یەکیەتی بۆ ئەم شارە و ئەم هەنگاوە بووە هۆی سەرهەڵدانی کێشە و بارگژیی توند لە نێوان پارتی و یەکیەتی .
بەم حاڵەوە جوتیار عادل وتەبێژی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە وتووێژ لە گەڵ بەشی کوردی رادیۆ دەنگی ئەمریکا ، بێئاگایی خۆی لە رێگرتن لە چوونی سەنگاوی بۆ هەولێر راگەیاند .
ئەو جەختی کردەوە هیچ زانیاریەکی لە بارەی وردەکاریی توێژینەوە ئەنجامداراوەکان لە بارەی ئەم رووداوە نیە و تا کۆتایی لێکۆڵینەوەکان ناتوانێ لەمبارەوە بدوێ .
بەرلەوەش وەزاڕەتی نێوخۆی هەرێمی کوردستان لە ئاگاداریەکدا جەختی کردوەوە هیچ فەرمانێک لەپشتی ئەم کارە نەبووە و لێکۆڵینەوەی پێویست ئەنجام ئەدرێ .
لە لایەکی دیکەوە ماڵپەڕی ئاوێنە بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی خۆی راپۆری دا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە نامەیەکی فەرمیدا بۆ مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم ، ناڕەزایەتی خۆی لە حاند رێگرتن لە چوونی سەنگاوی بۆ هەولێر دەربڕیوە و خوازیاری بەدواداچوون و سزادانی ئەنجامدەرانی ئەم کارە بووە .
پێویستە بووترێ سەرلەبەیانی هەینی 29 ی خەرمانانیش لقی چواری پارتی لە سلێمانی تەقەی لێکرا .
لە هەمان کاتدا راپۆر دەڵێن سێ ناوەندی یەکیەتی لە هەولێر دوێنێ ئێوارە کەوتنە بەر تەقەی کەسانی نەناسراو و هێزە ئاسایشیەکان خەریکی لێکۆڵینەوە لەم بارەوەن .
بەرپرسی مەڵبەندی چواری یەکیەتی لەمبارەوە رایگەیاند پراستنی ناوەندەکانی یەکیەتی لە هەولێر ئەرکی هێزە ئاسایشیەکانی ئەم شارەیە . وشداریشی دا کاردانەوەی یەکیەتی لە کاتی دووپاتبوونەوەی ئەم رووداوانە زۆر توند دەبێ .