ئه‌یلوول 21, 2019 18:33 Asia/Tehran
  • سه‌رۆکی حکوومه‌تی هەرێمی کوردستان زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندنی لێدا

به‌ ئاماده‌بوونی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان له‌ قوتابخانه‌یەکی شاری دھۆک زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە کەناڵی کوردستان٢٤ ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی سی خەرمانانان (٢١ی سیپتەمبەر)، ساڵی نوێی خوێندنی٢٠٢٠-٢٠١٩ی زایینی لە هەرێمی کوردستان، لە ئاهەنگێکدا و لە یەک لە قوتابخانەکانی شاری دەهۆک هەڵکەوتوو لەباکوری هەرێم و بەئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەس پێ بوو.

بارزانی پاش لێدانی زەنگی دەسپێکی خوێندنی نوێی هەرێمی کوردستان، لە وتاردانێکدا وێڕای پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندن لە قوتابیان و مامۆستایان، بەئاماژە بە دەور و رۆڵی پەروەردەو بارهێنان لە هێنانەدی داهاتوویەکی باشتر، پێی داگرت، پەروەردەو بارهێنان هۆکاری گەشەو پێشکەوتنی وڵاتانە.

مەسرور بارزانی هەروەها وتی کە هەرێم پێویستی بە سازکردنی سی و پێنج هەزار کلاسی دەرسی نوێ هەیەو حکومەت بۆ دابین کردنی پێداویستیی قوتابیان بە قوتابخانەو کەل وپەلی خوێندن و دەرس خوێندنیان لە قوتابخانەگەلی شیاودا هەوڵ دەدا.

بارزانی داوای لە خاوەن سەرمایەکانی هەرێم کرد لە چێکردنی قوتابخانە نوێکان و بەپێی ستانداردە جیهانییەکان، یارمەتی حکومەت بدەن.