سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان ته‌قینه‌وه‌که‌ی شاری که‌ربه‌لای ئیدانه کرد
سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان لە پەیامێکدا وێڕای ھادەردی دەربڕین لەگەڵ قوربانیانی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی کەربەلا ئەم ھەنگاوەی بەتوندی ئیدانە کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی کورد پرێس، دوابەدوای ڕووداوە تیرۆریستییەکەی کەڕبەلا کە لانیکەم تیای دا 12 کەس کوژران و 5 کەسی دیکه‌ش بریندار بوون، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له په‌یامێکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بڵاو بووەوە، به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی کرد لە گەڵ قوربانیانی ڕووداوەکەو کەس و کاریاندا ھاودەردی دەربڕی.
بازرانی وێڕای ھیوای تەندروستی ەواستن بۆ بریندارانی کارەساتەکە پێی داگرت کە ئەو ڕووداوە تیرۆریستییە بەتوندی ئیدانە دەکات.
شایانی باسه؛ ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 20ی ئه‌یلوولی 2019 بۆمبێکی چێنراو له ناو ئۆتۆمبێلێکی گواستنه‌وه‌ی گشتی له نزیک بازگه‌ی 54ی که‌ربه‌لا ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه 12 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و 5ی دیکه‌ش بریندار بوون.