تشرینی یه‌که‌م 09, 2019 19:02 Asia/Tehran
  • وشداری دانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بارەی شەپۆلی کۆڕەوی ئاوارەکانی سووریا بەرەو ھەرێم

سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان: ئاڵۆزتربوونی دۆخی سوریا کاریگەریی و دەرئەنجامە نەرێنییەکانی تەنیا لە چوارچێوەی سنووری سوریادا نامێنێتەوە و دەبێتە هۆی ئاوارەبوونی بە هەزاران کەس لە خەڵکی ئەو وڵاتەو ھاتنیان بۆ هەرێمی کوردستان.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی شارپرێس، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کۆبووەوەو لە بارەی لێژ بوونەوەی شەپۆلی ئاوارەکانی سووریا لە ئەنجامی ھەڵاتنی ھێزەکانی ئەمریکی لەو وڵاتەو شاڵاوی تورکیا بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکانی سووریا وشدارییان دا.

مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە ئاڵۆزتربوونی دۆخی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا کاریگەریی و دەرئەنجامە نەرێنییەکانی تەنیا لە چوارچێوەی سنووری سوریادا نامێنێتەوە و دەبێتە هۆی ئاوارەبوونی بە هەزاران کەس لە خەڵکی ئەو وڵاتە کە دیارە  زۆربەشیان پەنا بۆ هەرێمی کوردستان دەهێنن.

سەرۆک حکومەتی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان جەختیشی کرد: وا ھەڵدەگرێت کە کێشەکان لە رێگەی گفتوگۆ و دانوستانی ئاشتیانەوە چارەسەر بکرێن و بە دڵنیاییەوە بڕیاری تاکلایەنەی سەربازی لە بەرژەوەندیی خەڵکی ناوچەکەدا نییە.

ھەر لە پەیوەندی لەگەڵ ڕەوشتی ئێستای سووریاو ھەگەری وەڕێ کەوتنی شەپۆلی ئاوارەکانی ئەو وڵاتە بەرەو ھەرێم ، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش راپۆرتێکی وردی دەربارەی ئامادەکاری و پێداویستییەکانی ئەگەری هاتنی شەپۆلی پەنابەران لە سووریاوە بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو.

ناوبراو داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە بەرپرسیارێتی خۆیان لەمەڕ هاوکاری کردنی هەرێمی کوردستان بۆ میوانداری کردنی شەپۆلی نوێی پەنابەرانی سوریا ڕاپەڕێنن.

ھێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر باکووری سووریا و خۆرهه‌ڵاتی فورات  لەژێر ناوی  "چاوگەی ئاشتى" ئەنجام دەگرێت و له‌م ئۆپراسیۆنه‌دا هه‌زاران سه‌ربازی تورکیا و هه‌زاران چه‌کداری سەربە تیرۆریستانی سوپای بەناو ئازادی سووریا کە لە لایەن دەوڵەتی ئانکاراوە داکۆکییان لێ دەکرێت، به‌شدارن.

سەرپەیڤ