تشرینی یه‌که‌م 10, 2019 15:55 Asia/Tehran
  • پشتگری کوردستانی عێراق لە سیاسەتی چێ سازی دەوڵەتی

حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق پشتگری خۆی ڕاگەیاندووە لە سیاسەتەکانی چاکسازی"عادل عەبدۆلمەهدی" سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە بۆ باشترڤەبوونی بارودۆخی خەڵک.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ەهواڵدەری فارس، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە دانیشتنێکی بە سەرۆکایەتی  "مەسروربارزانی " سەرۆکی ئەم ئەنجوومەنە و "قۆباد تاڵەبانی"  جێگرەکەی لەبارەی گۆڕانکارییەکانیی ئەمدواییە لەم وڵاتە بەڕێوە برد.

"مەسرور بارزانی" لەم دانیشتنە دا هاوکات لەگەڵە بە حەق زانینی داواوویستە یاسایی و دادگەرانەکانیی خەڵک ڕایگەیاند،کوردستانی عێراق پشتگری دەکات لە سیاستەکانی چاکسازی "عەدل عەبدۆلمەهدی" سەرۆک وەزیرانی وڵات بۆ چارەسەری هەموو گرفتەکانی ناڕازیانی بەشدار لە خۆپیشاندانەکانیی ئەمدواییە.

"سەید عەمار حەکیم" ڕێبەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی عێراقیش لەبەرنامەی چاکسازی "عادل عەبدۆلمەهدی" پێشوازی کرد و خوازیاری دەکارهێنانی ڕێکارگەلێکی جیددی،خشتەی کاتبەندی و پێوشوێنگرتنەکانی مەیدانی بووە لەمەر جێبەجێبوونیان.

ژمارێک لە پارێزگاکانی عێراق لەوان بەغدا لەماوەی دووحەوتەی ئەمدواییەشایەتی بەرێوچوونی خۆپیشاندانبوون بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لەحاند ڕەوشی نالەباری ڕاژەکاری گشتی،نەبوونی دەرفەتی کارو پیشە و گەندەڵی ئیداری.

خۆپیشاندانی جەماوەری لە عێراق لە ڕۆژی یەکشەمەی ڕابردوو بە ڕەوڕووی کاردانەوەی بەرپرسان و ڕاگەیاندرانی هەگبەکانی چاکسازی دەوڵەتی "عادل عەبدۆلمەهدی" سەرۆک وەزیران بوو لە ڕەوتی جێبەجێکردنەوەی ویستەکانی ناڕازییان.

سەرپەیڤ