لیژنه‌ی باڵای هاوپه‌یمانی کوردستانی کۆده‌بێته‌وه
ڕیاره ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی باڵای هاوپه‌یمانی کوردستانی له باره‌گای مه‌کته‌بی سیاسی حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان له شاری هه‌ولێر کۆببێته‌وه، تیایدا به‌رنامه و پلانی کاری داهاتوی هاوپه‌یمانیه‌تیه‌که داده‌نرێت.
شوان محه‌مه‌د، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، کۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ تایبه‌ته به لیژنه‌ی باڵای هاوپه‌یمانی کوردستانی، دوای له کۆبونه‌وه‌ی سلێمانی کۆمه‌ڵێک بڕیار و راسپارده هه‌بون له کۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به به‌شێک له کاره‌کانی رابردو ده‌ڕۆینه‌وه، پلان بۆ کاری داهاتو داده‌نێین چونکه ده‌بێت بیستی مانگ ئێمه قه‌واره‌که ته‌سلیمی کۆمسیۆن بکه‌ین.ئاماژەی بەوەشکرد، له کۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا به‌رنامه داده‌نێین چۆن لیسته‌که پێشکه‌شی کۆمسیۆن بکه‌ین.شوان محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، کۆمه‌ڵێک حزبی تازه هاتونه‌ته ناو هاوپه‌یمانیه‌تییه‌که و ده‌مانه‌وێت له کۆبونه‌وه‌ی ئمڕۆ به‌خێرهاتنیان بکه‌ین و به‌رچاوڕونیان پێ بده‌ین و بیانهێنینه ناو پڕۆتۆکۆڵی رێککه‌وتنی ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌تیه ده‌بن.رونیشیکردەوە، "رێککه‌وتن کراوه و سه‌رۆکی قه‌واره‌که دیاری کراوه و عه‌بدوره‌حمان مسته‌فایه و سه‌رۆکی لیستی پارێزگاکان له نه‌ینه‌وا پارتی ده‌بێت و له که‌رکوک یه‌کێتی ده‌بێت، ئه‌رکی ئێمه زۆر گه‌روه‌یه بۆیه له ورده‌کاریه‌کان رێکه‌وتن کراوه".