تشرینی یه‌که‌م 14, 2019 17:49 Asia/Tehran
  • وشدارییدانی هەولێر بە ئانکارا لەمەڕ بەرژەوەندییە ئابوریەکانی تورکیا لەهەرێمی کوردستان

سەرچاوەیەکی سیاسی ڕایگەیاند، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وشداریی دەداتە حکومەتی تورکیا لەمەڕ مەترسیی بەردەم بەرژەوەندییە ئابوریەکانی ئەو وڵاتە لەهەرێم بێتوو دەسدرێژکاریی سەربازیی خۆی بۆسەر خاکی سوریا بەردەوام بکات.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە سەرچاوەیەکی سیاسی کورد گێڕایەوە کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەپەیامێکی بۆ حکومەتی تورکیا وشداریی داوە بێتوو دەسدرێژکاریی سەربازیی ئێستای سەر ناوچەکانی ژێرکۆنترۆڵی کوردەکان لەباکوری رۆژهەڵاتی سوریا بەردەوام بکا، بەرژەوەندییە ئابوریەکانی ئەو وڵاتە لەهەرێم دەکەوێتەبەر مەترسی و زیانی پێ دەگا.

سەرچاوەی ناوبراو لەوبارەوە وتی: بارزانی پەیامێکی بە حکومەتی تورکیا داوەو تێیدا وشداریی داوە، بێتوو پەلاماری سەرباکوری سوریا درێژەی بێت، لەوانەیە بەرژەوەندییە ئابوریەکانی ئەو وڵاتە لەهەرێم بکەوێتەبەر مەترسی.

بەقسەی ئەو سەرچاوە سیاسییە کە نەیویست ناوی ئاشکرا ببێ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەپەیامەکەیدا هەروەها جەختی کردووە، لەمەڕ کاردانەوەی توڕەی کوردانی ئێراق لەهەمبەر تورکیا هیچ جۆرە دەستەبەریەک ناداو توڕەیی ئەوان لەدەسدرێژکاریی سەربازیی ئەو وڵاتە بۆسەر باکوری رۆژهەڵاتی سوریا لەوانەیە کاریگەریی نەرێنی بێت لەسەر پەیوەندیی نێوان هەولێر وئانکارا.

سەرچاوەکە هەروەها ڕایگەیاند: هۆی ناردنی ئەو پەیامە ئەوەیە کە هێرشی تورکیا بۆسەر سوریا بووەتەهۆی ئەوەی بارزانی بکەوێتە تەنگانەو بەتایبەت ئەوەی کە ناوبراو پەیوەندیی شیاوی لەگەڵ تورکیادا لەبواری ئابوریدا