تشرینی یه‌که‌م 15, 2019 17:29 Asia/Tehran
  • ناردنی یەکەم کاروانی یارمەتیی جەماوەری بۆ کوردانی سوریا لەهەرێمی کوردستانی ئێراقەوە

یەکەم باری یارمەتییە جەماوەریەکان لەشاری سلێمانیی هەرێمی کوردستانی ئێڕاق بۆ یارمەتی بە کوردەکانی سوریا ڕەوانە کرا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، ماڵپەڕی ئاوێنە ڕاپۆری دا؛ یەکەم باری یارمەتییە جەماوەریەکانی هەرێمی کوردستان کۆکراوەتەوەو بۆ کوردانی تێوەگلاوی شەڕ لەناوچە کوردنشینەکانی سوریا، کە کەوتوونەتە بەر پەلاماری قورسی سوپای تورکیا، لەشاری سلێمانییەوە ڕەوانە کرا.

یەک لەبەرپرسانی کۆکردنەوەی ئەو بارەی یارمەتی، وتی کە کۆکردنەوەی یارمەتییەکان دەسبەجێ پاش دەسپێبوونی پەلاماری تورکیا بۆسەر کوردەکان دەس پێ بووەو چەندین کەمپەین لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم خەریکی کۆکردنەوەی یارمەتین.

هەروەها ناوبراو وتی کە باری نێردراو، بڕێکی زۆر ئاوی خواردنەوە بۆ ئاوارەکان لەخۆ دەگرێ و کۆکردنەوەی یارمەتیی زیاتریش بەردەوامە.