تشرینی یه‌که‌م 16, 2019 16:29 Asia/Tehran
  • پەلاماری ئاسمانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان

سوپای تورکیا هاوکات لەگەل پەلاماری سەربازی لەدژی ناوچە کوردنشینەکانی سووریا ، گوندەکانی سنووری هەرێمی کوردستانیشی داوەتە بەر پەلامار.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، پەلامارە ئاسمانیەکانی سوپای تورکیا کە لە ساڵەکانی ڕابردوو لە دژی ناوچە ئاوەدانەکان وبەرزاییەکانی هەرێمی کوردستان دەسپێکراوە ، درێژەی  هەیە وئەمڕۆچوارشەممە سوپای تورکیا هاوکات بە هەڵمەتی سەربازی خۆی لەدژی ناوچە کوردنشینەکانی سووریا، دوو جار گوندەکانی بەرزایی"  گارە " هەڵکەوتوو لە ناوچەی ئامیدی لە گردوپەڕی پارێزگەی دهۆکیان بە توندی بومباران کرد. بە پێی هەواڵەکان  ئەم پەلامارە بووە بە هۆی زیانی زۆر لە زەویەکانی کشت وکاڵ وباخەکانی ئەم ناوچانە ودڵە ڕاوکێ بۆ دانیشتووانی گوندەکە. فایق بلافیی لە دانیشتوانی ئەم گوندە بە کەناڵی تەلەفیزیۆنی ڕوداوی وت کە لەم پەلامارە گوندەکانی سپێندار وگورگەش" لە ئامیدی دووجار بومباران کراون. شایانی باسە کە پەلامارەکانی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر ناوچە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان لەژێر ناوی دانە بەرپەلاماری پە،کە،کە لە ساڵەکانی پێشوو ئەنجام بووە ولە ماوەی دووساڵ وتووێژەکانی ئاشتی نێوان تورکیا وکوردەکانی ئەم وڵاتە ڕاگیرا، بەڵام لەگەڵ شکستی وتووێژەکان لە ٢٠١٥ ئەم پەلامارانە جاڕێکی تر بە توندی دەسپێکراوەتەوە وڕۆژانە ناوچە ئاوەدانەکانی هەرێم دەدرێنە بەر پەلاماری ئاسمانی وتوپخانەیی تورکیا هەتا ئێستاکە دەیان شارومەندی هەرێم لەم پەلامارانە دا گیانی خۆیانیان لەدەس داوە وبرینداربوونەو هەروەها فرەتر لە ٤٥٠ گوندی هەرێمیش بە هۆی لەناوچوونی ژێرخانەکانی زەروری بەهۆی بومبارانەوە ، چوڵ کراون .