سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان : ئاڵۆزیەکانی عێراق کار دەکەنەسەر هەرێمی کوردستان
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی عێراق جەختی کردەوە خۆیشاندان و ئاڵۆزیەکانی عێراق کاریگەری خراپی داناوە لەسەر خەڵکی ئەم و ڵاتە و هەرێمی کوردستان و هەرێمیش لە دەرەنجامە خەرپەکانی بە دوور نیە .
رێواز فایەق لە چاوپێکەوتنی جێگری نوێنەری رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سیاسی و هەڵبژاردن لە عێراق گوتی هۆکاری سەرهەڵدانی خۆپیشاندان لە عێراق کەموکوڕیی زۆر و کەمایەسی لە سیستمەکانی راژەکاری و گوزەرانی شارومەندان و گەندەڵیی زۆر لە ئاستە جیاجیاکانی حکومەتی ناوەندی دایە .
سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان وشداری دا درێژەی ناڕەزایەتیەکان لە عێراق کارتێکردنی خراپی دەبێ لەسەر ئابووری و ئاسیاشی عێراق و شارومەندان کە راستەوخۆ کاریش دەکاتە سەر شارومەندانی هەرێم چونکە بەردەوامبوونی ئاڵۆزیەکان دەتوانێ لافاوی ئاوارەکان لە باشوور و ناوەندی عێراقی بەرەو هەرێم بەدواوە بێ .
رێواز قایەق دواجار گوتی باشتر وایە گۆڕین و هەموارکرنی دەستووری عێراق لە کەشێکی ئارام و بە سەقام ئەنجام بێ و بارودۆخی نادیار و بێ سەقامی ئێستا بۆ ئەم مەبەستە گونجاو نیە .