ئه‌مڕۆ یادی مه‌لود له شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9ی تشرینی دووەمی 2019، لە هەرێمی کوردستان هاوکاته له‌گه‌ڵ 12ی ره‌بیعی یه‌که‌می 1441ی کۆچی، رۆژی لەدایکبوونی محەمەد، پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ( دروودی خودای لەسەربێت) و، بەو بۆنەیەوە لە شارەکانی هەرێم ئەو یادە دەکرێتەوە.
ساڵانە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان چین و توێژه جیاوازه‌کان، به‌بۆنه‌ی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامه‌وه، که‌رنه‌ڤاڵی خۆشی و شادی ئەنجامدەدەن و شیرینی و نوقڵ دەبە‌خشنەوه، هاوکات مەراسیمی ئاینییش لە مزگەوت و ماڵ و شوێنە گشتییەکاندا بە بۆنەی ئەو یادەوە بەڕێوەدەچێت.هەر بەم بۆنەوە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە . لە پەیامێکدا سەرۆکی هەرێم نووسیویەتی: "بە بۆنەی یادی لەداییکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حه‌زره‌تی محه‌ممه‌د "د.خ”، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عیراق و جیهان دەکەین، ئومێدەوارین ئەم یادە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو گەلانی ناوچەکەمان و جیهان".لە پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی هاتووە: ئەم یادە هانی زیاتری هەموو لایەک بدات بۆ سەرخستنی پەیامی ئاشتی و ڕەخساندنی زەمینەی دۆستایەتی و لێبوردەیی و پێکەوەژیان لەنێوان گەلان و سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکاندا".
بە پێی رۆژژمێری ئێران سبەی یەکشەممە 12ی رەبیعی یەکەمە . ئەهلی سوننە 12 ی رەبیعی یەکەم بە ساڵهاتی لەدایکبوونی پەیامبەری ئیسلام دەزانن و ئەهلی تەشەیوعیش 17 ی رەبیعی یەکەم . بەم بۆنەوە ، نێوان ئەم دوو ڕۆژە لە ئێران وەک حەوتەی یەکیەتی و وەحدەتی موسوڵمانان ناودێر کراوە و چەندین بەرنامەی تایبەتی تێدا بەڕێوە دەچێ .