دەستەی نەزاهە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ پارێزگاری کەرکوک دەرکرد
دەستەی نەزاهەی عیراق ئاشکرایکرد کە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ژمارەیەک بەرپرسی لە پارێزگای کەرکووک دەرکردووە بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئەو بودجەیەی بۆ شارەکە لە دوای جەنگی داعش بۆی تەرخان کرابوو، تۆمەتباری یەکەمیش پارێزگاری شاری کەرکووکە .
وێستگە نیوز راپۆریدا ، بە پێی راگەیەندراوەک تۆمەتباری یەکەم "راکان جەبوریە" پارێزگاری بەوەکالەتی شاری کەرکوووکە ئەوەش دوای ئەوەی لە راگەیەندراوەکەدا که ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12ی تشرینی یه‌که‌م بڵاوکراوه‌ته‌وه، ده‌سته‌ی نه‌زاهه رێکاره‌کانی ئاشکراکردووه له‌باره‌ی خراپ به‌کارهێنانی پاره‌ی ته‌رخانکراو بۆ دوباره سه‌قامگیری و ئاوه‌دانی له قه‌زا و شار و ناوچه کۆنتڕۆڵکراوه‌کانی ژێر ده‌ستی داعش له که‌رکوک.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە "تۆمه‌تباری سه‌ره‌کی له دۆسیه‌که‌دا پارێزگاری ئێستای که‌رکوکه که راسپێردراوه به کاروباری دارایی، دادوه‌ری دادگای لێکۆڵینه‌وه‌ی که‌رکوکیش به‌پێی مادده‌ی 340 له یاسای سزادان فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ شه‌ش تۆمه‌تبار کردووه، له‌نێویاندا سکرتێری پارێزگار، لێپرسراوی نوسینگه‌که‌ی، له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ره‌کانی به‌شی وردبینی و ژمێریاری و گرێبه‌ست و سه‌رکی لیژنه‌کانی کڕینی یه‌ک و دوو".