تشرینی دووه‌م 16, 2019 11:02 Asia/Tehran
  • بۆردومانی چەند ناوچەیەکی هەرێم لە لایەن ترکیاوە

فڕۆکە جەنگیەکانی ئەرتەشی ترکیا چەندین ناوچەی زاخۆیان لە پارێزگەی دهۆک بە بیانووی ئامادەبوونی هێزەکانی پەکەکە بۆردومانکرد .

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، ماڵپەڕی کەی ئێن ئێن راپۆریدا ، فڕۆکە جەنگیەکانی ئەرتەشی ترکیا دوێنی هەینی بۆ ماوەی دوو کاژێر چیاکانی چەند بەشێکی زاخۆیان لە پارێزگەی دهۆک بە خەستی بۆردومانکرد .

 بۆردومانەکان نزیک ناوچە مەدەنیەکان بووە و بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکەی دانیشتوان و زیانی زۆریش گەیوە بە موچە و پاوان و باغاتی خەڵک .

 بۆردومانی بەردەوامی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بە بیانووی ئامادەبوونی هێزەکانی پەکەکە ئەنجام دەبێ و تا ئێستا زیانی  گیانی و دارایی زۆری لە دانیشتوان داوە .

بە پێی ئەم هەواڵە ئەمساڵ تەنیا  ناوچەی باتیفا لە پارێزگەی دهۆک کە دوێنێش کەوتەبەر پەلامار ، 57 جار لە لایەن فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیاوە بۆردومانکراوە .