کانونی یه‌که‌م 06, 2019 08:25 Asia/Tehran
  • 368 هەزار ئاوارەی کوردی سوریا لە هەرێمی کوردستان حەواونەوە

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە یەکیەتی ئوروپا رایگەیاند تا ئێستا 368 هەزار ئاوارەی کوردی سوریا لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێ کراون .

بە گوێرەی راپۆرتی کوردپرێس ، دلاوەر ئاژگەیی  لە دانیشتنێکدا لە کۆمیسیۆنی ئوروپا کە  بە مەبەستی لێکدانەوەی رەوشی ئاوارە سوریەکان و یارمەتیدان بەوان  بە ئامادەبوونی وڵاتانی ئەندامی یەکیەتی ئوروپا و باڵوێزانی وڵاتانی دراوسێی سویا بەڕێوەچوو ، بەشداری کرد .

 کەناڵی تەلەفزیۆنیی رووداو ، لەمبارەوە راپۆریدا ناوبراو لە قسەکانی خۆیدا لەم کۆبوونەوە، رایگەیاندووە ئێستاکە سەتی 59 ی  ئاوارەکانی کوردی سوریا لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێ کراون و بەر لە هێرشی تورکیا بۆسەر باکووری سوریا  350 هەزار ئاوارەی کوردی سوریا لە هەرێم نیشتەجێ کرابوون و بە دەسپێبوونی شەپۆلی دوهەمی ئاوارەکانیش 18 هەزار ئاوارەی کوردی سوریا گەیشتوونەتە هەرێم .

 نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکیەتی ئوروپا بە ئاماژە بەوەی کە ژماری ئاوارە سوریەکان و ئاوارەکانی ناوچەکانی عێراق لە هەرێم دەگاتە یەک و نیو میلۆین کەس ، خوازیاری یارمەتێدانی یەکیەتی ئوروپا بەم ئاوارانە و دابین بوونی پیداویستیەکانی ئە وان بوو .

 ناوبراو هەروەها پرۆژەی حکومەتی هەرێمی بۆ نیشتەجێ کران و پێڕاگەیشتن بە ئاوارەکان لە نێو ئامادەبووان خستەڕو .

ئامانج لە بەڕێوەچوونی ئەم دانیشتنە ئامادەیی یەکیەتی ئوروپا بۆ یارمەتیدانی ئاوارەکان لە ساڵی 2020 و بە تایبەت ئاوارە سوریەکان و لەوان ئاوارەکانی دانیشتووی هەرێم راگێندراوە .