کانونی یه‌که‌م 07, 2019 13:31 Asia/Tehran
  • نێردەی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی دژە داعش ئەمڕۆ دەگاتە هەولێر

نێردەی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی دژە داعش ئەمڕۆ دێتە هەولێر

بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بڕیارە ئەمڕۆ شەممە جەیمس جێفری، بگاتە هەولێر و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بەیانی بۆ شەڕی دژی داعش سەردانی بەغداشی کرد و لەگەڵ سەرکردەکانی عێراق کۆبووەوە.

سەردانەکە لەکاتێکدایە جمووجۆڵی چەکدارانی داعش لە ناوچە کوردنشینەکانی عێراق زیادیکردووە.