کانونی یه‌که‌م 07, 2019 13:36 Asia/Tehran
  • لە حەویجە داعش هێرشی کردە سەر خاڵێکی پشکنین

لە گوندێکی حەویجە چەکدارانی داعش هێرشیان کردۆتە سەر خاڵێکی پشکنین و لەئەنجامدا دوو سەرباز کوژراون.

بە پێی سەرچاوەیەکی زانیاری تایبەت لە گوندی "هۆر ئەلسوفون" چەکدارانی داعش چوونەتە سەر خاڵێکی پشکنینی سەر بە لیوای 56ی فەوجی پێنجی حەشدی شەعبی، لە ئەنجامدا دوو سەربازی ئەو هێزانە کوژراون بە ناوەکانی نەبهان عەلی جارەڵڵا جەبوری ، هەروەها ئەوی دیکە ناوی محەمەد کامیل حەمیدە .

چەکدارانی داعش لە هەفتەکانی پێشوودا ژمارەیەک جوڵەی تیرۆریستیان ئەنجامداوە بەو هۆوە ئەمڕۆ سوپای عیراق ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی هاوبەشی دەستپێکردووە.