کانونی یه‌که‌م 07, 2019 16:46 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنەکانی جەیمز جفری لە هەولێر

لە چاوپێکەوتنی ئەمرۆ شەمە 7 دیسامبر لە نێوان مەسروور بارزانی سەروک وەزیرانی هەرێم و جەیمز جفری نوێنەری تایبەتی ئیالاتی یەکگرتووی ئەمریکا لە هاوپەیمانی جیهانی دژی داعش کە سەردانی هەولێری کردووە لایەنەکان دەستیانکرد بە لێکدانەوەی بارودۆخی ناوچە و هەڕەشەی داعش و ڕێکارەکانی بەرەنگار بوونەوەی ئەو هەڕەشەگەلە .

کوردستان 24  ڕاپۆڕتی  دا  کە  دوای  ئەو  دیدارە  بارزانی بە پەیامنێرانی  ڕاگەیاند  کە  ئەمریکا پێبەندە بە پەیوەندی دۆستانە  و مێژوویی  خۆی لە گەڵ هەرێمی کوردستان. جیمز جفریش  وتی  کە  ئەو  دانیشتنە  بە ئامادە بوونی  فەرماندەرانی  سەربازی  بەڕێوە چوو  و  لەو  ڕەوتەدا  جەخت کراوە لەسەر پێویستی  درێژەی  هاوکاریەکان لە شەڕ بە دژی  داعش .  نوێنەری  تایبەتی  ئیالاتی  یەکگرتوی  ئەمریکا  لە  هاوپەیمانی  جیهانی  دژی  داعش  لە سەفەری خوی بۆ هەولێر  لە گەڵ  ڕێبەری  پارتی دیموکراتی کوردستان (  پارتی)  دیداری کرد . دوایین  ڕووداوەکانی  سیاسی  و ئاسایشی  عێراق  و  ناڕەزایەتیەکانی  سەرشەقام  لەو  وڵاتە و داخوازی  ناڕازیان  ، لە  تەوەرەکانی  دیکەی وتووێژەکانی  ئەو  دیدارە  ڕاگەیندراوە .