داوای نێچیرڤان بارزانى لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى لە رۆژی یادکردنەوە و رێزگرتن لە قوربانیانی جینۆساید
کانونی یه‌که‌م 09, 2019 12:57 Asia/Tehran
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە رۆژی جیهانی یاد و رێزگرتن لە قوربانیانی جینۆساید پەیامێکى رایگەیاند.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تویته‌ر رایگەیاندوە، بەڕێزەوە یادی قوربانیانی جینۆساید لە کوردستان و جیهان دەکەینەوە سڵاو و درود بۆ گیانی پاکیان دەنێرین.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات کار بۆ دووبارە نەبوونەوەی جینۆسایدەکان بکات و ئەنجامدەرانیشی بە سزا بگەینرێت.
لە ساڵی 2015، نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی 09/12/2019 بە رۆژی یادکردنەوە و رێزگرتن لە قوربانیانی جینۆساید و رێگریکردن لەو تاوانە لە جیهاندا دیارى کردوە.