کانونی یه‌که‌م 09, 2019 13:19 Asia/Tehran
  • پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش، تەیار دەکرێت

وتەبێژی هاوپەیمانی دژە داعش ڕایگەیاند کە ئەو بنکە سەربازییە زیاتر لە ١٠٠ زرێپۆش و جیهازاتی سەربازی تر دەداتە هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان.

 

ژنراڵ مایلز کاگینز، وتەبێژی هاوپەیمانی دژە داعش لە لێدوانێکدا لە درێژەی هاوکاری سەربازیی هاوپەیمانی دژە داعش لە گەڵ هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان هەواڵی دا.

کاگینز وتی: ئەو هاوپەیمانیە زیاتر لە ١٠٠ ئۆتۆمبیلی سەربازیی هاموی و جیهازاتی تر وەکوو جیهازاتی تۆپخانەیی و هەروەها ئامێری پێوندی دەداتە هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان.

ئەو بەرپرسە سەربازییەی هاوپەیمانی جەختی کرد جگە لە پاڵپشتی لە هێزە کوردییەکان لە بواری دابین کردنی جیهازاتی سەربازی، ناوەندگەلێکیشی بۆ پەروەردەی سەربازی هێزی پێشمەرگە کردووەتەوە.