کانونی یه‌که‌م 09, 2019 18:37 Asia/Tehran
  • گەندەڵیی ئابوریی لەهەرێمی کوردستان لەماوەی پێنج ساڵدا گەیشتە٤٢٣ملیار دینار

سەرۆکی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی لە هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند، ئاستی گەندەڵیی دراڤیی ئاشکرابوو لە هەرێم لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا گەیشتووەتە٤٢٣ ملیارد دینار.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، ئەمڕۆ دووشەممە "حاکم ئەحمەد ئەنوەر" سەرۆکی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی لە هەرێمی کوردستان، لەنێو پەیامنێراندا ڕایگەیاند کە بەپێی لێکدانەوەو هەوڵەکانی ئەو لیژنەیە لەماوەی پێنج ساڵی رابردوودا بەبڕی٤٢٣ملیارد دینار گەندەڵیی دراڤی لەهەرێم ئەنجامی گرتووە.

ناوبراو وتی کە لەو بڕەپارەیە، ١٧.٧٩ لەسەتی گەڕێندراوەتەوە بۆ حکومەت و دوو ملیاردو٧٧٠ ملوێن دیناریش دەستی بەسەرداگیراوە.

هەروەها وتیشی؛ لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی تائێستا بۆ هەزار و ٢٧ تۆمەتبار بە گەندەڵیی دراڤی داوای سزای کردووەو ٢٨١ کەیسی پارە دزینیش ڕادەستی دادگەی بەرەوڕووبوونەوەی تاوانە دراڤییەکانی هەرێم کراوەو ١٠٣ دۆسییەی دیکەش نێردراونە دادگەو ٢٩٩ دۆسییە کۆتاییان پێهاتووەو٤٠٣ دۆسییەی گەندەڵیش خەریکە تاووتوێ دەکرێ و لەقۆناخی لێکۆڵینەوە دان.

ناوبراو هەروەها جەختی لەوە کرد کە ئەو دادگەیە بەیارمەتی یازدە داوەری تایبەت ڕەوتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لەهەرێم درێژە پێ دەدا، بۆ ڕاکێشانی متمانەی شارومەندان بە حکومەت، پێویستە گەندەڵی بنبڕ بکرێ.