کانونی یه‌که‌م 12, 2019 15:51 Asia/Tehran
  • پرۆژەیاسای چاکسازییەکان لەلایەن حکومەتەوە خرایە بەردەست پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق

سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە پڕۆژەیاسای چاکسازیەکان لە هەرێم پاش پەسەندکران لە ئەنجومەنی وەزیران،خراوەتە دەست پەرلەمان.

"ڕێواز فایەق" سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەبڵاوکردنەوەی بابەتێک لەژمارەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توئیتەردا، ڕایگەیاندووە کە پڕۆژەیاسای چاکسازیەکان لەلایەن حکومەتەوە ڕادەستی پەرلەمانی کوردستان کراوە. ناوبراو هەروەها جەختی لەوە کردووە کە پەرلەمان پێبەندە بە جێ بەجێ کردنی ئەرکە یاساییەکانی سەبارەت بە پەسەندکرانی ئەو پرۆژەیاسایە بەباشترین شێوازی مومکین و لەئاراستەی بەرژەوەندیەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دایە.

رێواز فایەق پێشتر پێی داگرتبوو، هیچ چەشنە ناکۆکییەکان نییە لەنێوان یەکێتی نیشتمانی وپارتیدا وەک دوو پارتی دەسەڵاتدار لەهەرێم سەبارەت بە پڕۆژەیاسای چاکسازییەکان.

پێشترش عەلی محەممەد ساڵح سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە پرۆژەیاسای چاکسازییەکان ڕایگەیاندبوو کە پڕۆژەیاساکە بیست بڕگەی سەرەکی و چاکسازی لەبارەی چالاکییە نەوتیەکان و هەروەها پێش گرتن بەقاچاخی نەوت، دەروازە سنوریەکان، سیستەمی باجدان، یاسای بەرهەم هێنان، قاچاخی دەواودەرمان، دروست کرانی سندوقی داهاتە نەوتیەکان، داکۆکی لەبەرهەم هێنانی ناوخۆیی، پێکهێنانی ئەنجومەنی باڵای چاکسازیەکان و چەندین بواری دیکە لەخۆ دەگرێ و لەداهاتووشدا بابەتی دیکەی لەسەر زیاد دەکرێ.