وتەبێژی حکومەتی ھەرێم: لەگەڵ پەسەندکردنی بودجە رێککەوتنی ھەولێر و بەغدا جێبەجێ دەکرێت
وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، لەگەڵ پەسه‌ندکردنی بودجەی گشتیی 2020 ی عێراق، رێککەوتنی نێوان ھەولێر و بەغدا لەسەر ناردنی 250 ھەزار بەرمیل نەوت لەرێی کۆمپانیای سۆمۆوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان به که‌ناڵی کوردستان 24ی راگه‌یاندووه، "لەگەڵ پەسه‌ندکردنی بودجەی گشتی 2020 ی عێراق، رێککەوتنی نێوان ھەولێر و بەغدا لەسەر ناردنی 250 ھەزار بەرمیل نەوت لەرێی کۆمپانیای سۆمۆوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، "بە پێچەوانەوە دواخستنی پەسندکردنی بودجەی گشتی عێراق وا دەکات جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەش دوابکەوێت".
5ی مانگی رابردوو فوئاد حوسێن، وه‌زیری دارایی عێراق دوای کۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "باسی پشکی هه‌رێم له بودجه و خه‌رجییه‌کانی هه‌رێم کرا و گرنگی به دانوستان درا و له‌سه‌ر پرسی نه‌وت وه‌ک سه‌ره‌تا گه‌یشتنه ڕێککه‌وتن و لیژنه‌یه‌ک پێک هێنرا".
باسی له‌وه‌شکرد، دوای سیاغه‌کردنی بودجه نوێنه‌رانی هه‌رێم له به‌غدا به‌شدار ده‌بن، ئه‌وکاته ده‌بێته سیاغه‌ی کۆتایی پڕۆژه‌یاسای بودجه، دواتر ده‌درێته سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌وان ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی ده‌که‌ن بۆ په‌سه‌ندکردنی.