سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رۆکى ئه‌رمه‌نستان و وه زیری ده ره وه ی سوئیس کۆبونه‌وه
له به‌رده‌وامى دیدار و کۆبونه‌وه‌که‌کانى له داڤۆس، ئێواره‌ى سێشه‌مممه، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێم، له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى ئه‌مه‌نستان کۆبوه‌وه.
له کۆبونه‌وه‌که‌دا په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌رى کێشه‌کانى نێوانیان، دوایین پێشهاته‌کانى ناوچه‌که و په‌ره‌سه‌ندنى ئاڵۆزییه‌کان و گرنگیى هه‌وڵدان بۆ ئارامکردنه‌وه‌ى دۆخه‌که، ده‌رفه‌تى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیى دولایه‌نه و چه‌ند بابه‌تێکى دیکه خرانه به‌ر باس و بیروڕایان له‌باره‌یه‌وه ئاڵوگۆڕ کرا
نێچیرڤان بارزانى، هه روه ها له‌گه‌ڵ خاتو ئان لیند وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوێد کۆبوه‌وه.
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان سوپاسى پشتگیریى سویدى بۆ هه‌رێمى کوردستان له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش و هاوکارییه مرۆییه‌کانى بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێم کرد و خواستى هه‌رێمى کوردستانى بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ سوید دوپاتکرده‌وه.
له کۆبونه‌وه‌که‌دا په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و سوید، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى کوردستان و چۆنیه‌تیى هاوکاریکردنیان، خۆپیشاندانه‌کان و دوایین پێشهاته‌کانى عێراق و ناوچه‌که به‌گشتى، گرنگیى هه‌وڵى هه‌مه‌لایه‌نه بۆ هێورکردنه‌وه‌ى گرژییه‌کان، مه‌ترسییه‌کانى تیرۆر و پێویستیى به‌رده‌وامیى ئه‌رکى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى تیرۆر، تاوتوێ‌کران.
نیچێروان بارزانی لە داڤۆس هەروەها لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیایش دیداری کرد..دیدار لەگەڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەرنامەی تری نیچێروان بارزانی لەداڤۆس دایە.