کانونی دوھەم 25, 2020 14:48 Asia/Tehran
  • لەبەر بەفر و کڕێوە ، هاتووچۆ لە دەروازەی حاجی ئۆمەران سێ ڕۆژە وەستاوە

بەهۆی بارینی بەفرەوە ماوەی سێ‌ رۆژە هاتووچۆ لە دەروازەی حاجی ئۆمەران وەستاوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای بارینی زیاتر لە مەترێک بەفر لە باکووری ڕۆژاوی ئێران و هەروەها دەڤەری حاجی ئۆمەران، هاتووچۆی ئاسایی لەو دەروازەیە بۆ ماوەی سێ ڕۆژە ڕاگیراوە.

 پێدەچێت بە هەوڵی دوو لایەنی هەرێمی کوردستان و ئێران ئەمڕۆ هاتووچۆ لەو ناوچەیە  دەست پێ بکاتەوە.

دەروازەی حاجی ئۆمەران یەکێکە لە دەروازە فەرمییەکان کە رۆژانە زیاتر لە ۵۰۰ ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر و هەزار کەس لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا هاتووچۆی پێدا دەکەن.