کانونی دوھەم 26, 2020 15:27 Asia/Tehran
  • کۆبونەوەی تایبەت بە ڕیفۆڕم و چاکسازیی لە وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو

کۆبونەوەی کابینه ی وەزیرانی هەریم تایبەت بە چاکسازیی و ڕیفۆڕم لە وەزارەتی پێشمەرگە بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی بەڕێوەچوو تیایدا جەخت کرایەوە لەسەر گرینگی درێژەدان بە پرۆسەی چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگە .

 

ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی تایبەت بە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد، جەخت لە گرنگی درێژەدان بە پرۆسەی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرایەوە لە چوارچێوەی هێڵە گشتییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتدا.

مەسرور بارزانی لە کۆبونەوەکەدا رایگەیاند پێشمەرگە ناسنامەی ئێمەیە و  قوربانیدانەکانی جێی شانازیی خەڵک و ستایشی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ پێشخستنی هێزی پێشمەرگەش پێویستە لە سەربنەمایەکی زانستی و سەردەمیانە پێکهاتەکانی پێشمەرگە رێکبخرێتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، لە کۆبونەوەکەدا هەریەکە لە وەزیرانی پێشمەرگە، ناوخۆ و دارایی و ئابوری ئامادەبوون، جەخت لە گرنگی درێژەدان بە پرۆسەی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرایەوە لە چوارچێوەی هێڵە گشتییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەت و یاسای چاکسازی لە خانەنشین، مووچە، دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێم.