کانونی دوھەم 26, 2020 16:44 Asia/Tehran
  • پێداگریی مەسرور بارزانی لەسەر پێویستی هاودەنگی نێوان هێزە عێراقیەکان و هێزی پێشمەرگەی هەرێم

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق، پێداگری لەسەر پێویستی هاوکاری و هاودەنگی لە نێوان هێزەکانی عێراق و پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بەئامانجی بەرەنگاربوونەوەی هەرەشەی تیرۆر.

 ڕۆژی ڕابردوو مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نەجاح شەمری وەزیری بەرگری دەوڵەتی ناوەندی عێراق کە سەردانی هەولێری کردووە، دیداری کرد. مەسەلەکانی ئاسایشتی وڵات، مێحوەری وتوویژەکانی ئەم دیدارە بووە و دوو لایەن جەختیان کردووە لە سەر پیویستی زۆرتربوونەوەی هەماهەنگی و هاوکاری لە نێوان هێزەکانی عێراقی و پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بەتایبەت لە ناوچە کێشە لە سەرەکان لە نێوان هەولێر و بەغدا.

مەسرور بارزانی جەختیکرد هەر ئێستا ترۆریستانی داعش بوونەتە هەرەشەیەکی جیددی لەناوچە جۆر بە جۆرەکانی عێراق و مەترسییەک بۆ دانیشتووانی ئەم ناوچەگەلە و زۆرتر بوونەوەی ئاستی هەماهەنگی و هاوکاریی لە نێوان هێزەکانی عێراقی و پێشمەرگە و بەرەنگاربوونەوەی هاوبەشی ئەم هێزانە لەگەڵ مەترسی و هەرەشەی داعش بەتایبەت لەناوچە کێشە لەسەرەکان، یەکجار پێویستە.

نەجاح ئەلشەمری وەزیری بەرگری عێراقیش هاوکات لەگەڵ ڕێزگرتن لە  هێزەکانی پێشمەرگە وەکوو بەشێک لە کۆمای هێزەکانی بەرگری عێراق کە ڕۆڵی سەرەکی  لە شکست دانی داعش بوویانە،ئامادەیی هێزەکانی ژێر فەرمانی خۆی بۆ زۆرترکردنەوەی هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە، ڕاگەیاندووە.

ئەلشەمری دیدارێکی دیکەی لەگەڵ مەسعوود بارزانی ڕێبەری پارتی دیمۆکراتی کوردستان(پارتی) ئەنجام داوە و لەم دیدارە لایەنەکان لە سەر پێویستی ڕێککەوتننی نیشتمانی لە عێراق لە سەر مەسەلە گرنگ و ستراتژیکەکانی وڵات،جەختیان کردووە.