کانونی دوھەم 26, 2020 17:15 Asia/Tehran
  • فڕۆکەکانی تورکیا گوندەکانی دەڤەری دینارتەیان بۆردومان کرد

فڕۆکەکانی تورکیا پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەم چەند ناوچەیەکى سنورى دینارتەیان لە ئاکرێی سەربە پارێزگای دهۆک بۆردومان کرد.

بەپێی زانیاریەکان، پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا هەریەکە لە گوندەکانی  جەم شرتێ، سرانى، بابولێیان لە سنوورى ناحیەکەمان بۆردوومانکردوە.

 فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوە ناوە بۆردومانی ناوچە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن، بەبیانوی بونی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کە زیاتر لە سێ دەیەیە لەگەڵیدا لە جەنگدایە.

بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیاوە تا ئێستا دەیان هاوڵاتی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان شەهیدبون و سەدانی دیکەش برینداربون.

فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا بەبیانووى بنکەو بارەگاکانى پەکەکە سنورى ناحیەى دینارتێیان لەسنورى بادینان بۆردومان کرد.

سەرچاوەیەکى ئاگادار لە ناحیەى دینارتێ راگەیاند فرۆکە جەنگیەکانى تورکیا بۆردومانى سنورى گوندەکانى" چەم شارتەو سیرانى و بابولى" لە سنورى ناخۆیەکە کردوە.

سەبارەت بە زیانەکانى، ئەو سەرچاوەیە روونیکردەوە، تائێستا زیانەکانە دیار نین بەهۆى ئەوەى فڕۆکە بە ئاسمانى ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.