کانونی دوھەم 27, 2020 11:56 Asia/Tehran
  • فەرماندەیەکی پێشمەرگه : داعش لە بەرزاییەکانی حەمرین بە چەکی پێشکەوتوو خۆی حەشار داوە

مەترسی گەڕانەوەی داعش و هەڕەشە تیرۆریستییەکانی ئەو گرووپە لە ناوچەکێشە لەسەرەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەوانە پارێزگای دیالە زیادی کردووە.

بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵێکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە فەرماندەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە مەترسی بەرز بوونەوەی هێرش و جووڵەکانی داعش لە ناوچە کێشە لەسەرەکانی نێوان بەغدا و هەرێم، هۆشداریی دەدەن.

مەردان ساڵح فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری قەرەتەپە-حەمرین ڕایگەیاند: ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی بیانی داعش لە بەرزاییەکانی حەمرین و پارێزگای دیالە هەن و چەکی پێشکەوتووشیان لە بەردەست دایە و هەر چرکە ئەگەر هێرشی تیرۆریستی ئەوان هەیە.

ناوبراو  گوتیشی  هەر چرکەیەک  ئەگەری هەیە داعش هێزی خۆی نیشان بدات و جارێکی دیکە وەکوو ئەوەی کە لە ساڵی ٢٠١٤ ڕووی دا، ناوچەگەلێک لە عێراق کۆنترۆڵ بکات.

بە پێێ ئەم هەواڵە داعشییەکان لەو ناوچە هێرش دەکەن سەر هێزە ئەمنی و هاووڵاتییەکان و دەیانکوژن و دەیانڕفێنن.

پێشتر هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان هۆشدارییان دابوو کە هەماهەنگی و هاوکاری نێوان پێشمەرگە و هێزە عراقییەکان لەو ناوچە زەرووریە.