کانونی دوھەم 27, 2020 12:56 Asia/Tehran
  • سەرۆکی یەکێتی دوو جێگری دەبێت

کارەکانی لیژنەی هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئیراق کۆتایی هات‌و بەپێی هەموارەکەش یەکێتی سەرۆکێک‌و دوو جێگری دەبێت.

ەرید ئەسەسەرد، سەرۆکی لیژنەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی گشتی یەکێتی بۆ هەمواری پەیڕەوی ناوخۆ بۆ میدیاکانی حیزبەکەی رایگەیاند، کە کارەکانی لیژنەکەیان کۆتایی هاتووەو هەمواری پەیڕەوی ناوخۆییان کردووە.

فەرید ئەسەسەرد راشیگەیاند، کە ئێستا پەیڕەوی هەموارکراو ئامادەیەو بڕیارە ئەنجوومەنی گشتی سەرکردایەتی کۆبوونەوەی لەسەر بکات‌و بەدەنگدان پەیڕەوەکە پەسەند بکات.

بەپێی زانیارییەکانی شارپرێس، کە لەسەرچاوەیەکی ئاگادار دەستیکەوتووە، ئەو خاڵەی لەمیانی هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی جێگەی مشتومڕ بووە، پرسی سەرۆک‌و ژمارەی جێگرەکانی بووە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، بەپێی ئەو رەشنووسەی ئامادەکراوە، یەکێتی سەرۆکێک‌و دوو جێگری دەبێت، کە بڕیارە لەکۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ئەوە بەدەنگدان یەکلابکرێتەوە.

یەکێتی مانگی 12ی رابردوو کۆنگرەی چوارەمی خۆی ئەنجامداو سەرکردایەتییەکی 121 کەسی هەڵبژاردو سەرکردایەتییەکەش پرسی هەموارکردنەوەی پەیڕەو هەڵبژاردن سەرۆک ‌و جێگرەکانی‌و پرسەکانی تر بەدەنگدان یەکلادەکاتەوە.