کانونی دوھەم 27, 2020 15:37 Asia/Tehran
  • هاوخەمی دەربڕینی نیچێروان بارزانی لەگەڵ کوژراوانی بوومەلەرزەکەی تورکیا

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ، لەگەڵ کوژراوانی بوومەلەرزەکەی ئەم دواییە لە تورکیا ، هاوخەمی دەربڕی وئامادەیی هەرێم بۆ دانی هەرجۆرە یارمەتێک بەوانی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، نیچێروان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک هاوخەمی خۆی لەگەڵ کوژراوانی بوومەلەرزەکەی ڕۆژی هەینی لە تورکیا ڕاگەیاند . ناوبراو بە دەربڕینی خەم وپەژارە لە هەواڵی کوژرانی شارومەندان لە بوومەلەرزە و سەرەخۆشی کردن بە بنەماڵە ی ئەوکەسانەی  کە لە بوومەلەرزەکە گیانی خۆیانیان لە دەس داوە، بۆ بریندارانیش ئاواتی باشتر بوونی داوا کرد.نیچیروان بارزانی هەروەها ئامادەیی دەوڵەت ، خەڵک وڕێکخراوەکانی خیرومەندی هەرێمی کوردستان بۆدانی هەرجۆرە هاوکاری ویارمەتی بە بوومەلەرزە لیدراوەکانی ڕاگەیاند. پیشتریش مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پێوەندیەکی تەلەفونی دا هاوخەمی خۆی لەگەڵ وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا ، لەگەڵ قوربانیانی بوومەلەرزەی ناوچە کوردنشینەکانی ئەم وڵاتە  دەربڕی. شایانی باسە کە زیانەکانی بوومەلەرزە ٦.٨ڕێختریەکە ؛لە سێ پارێزگەی ئەلازیغ ، مالاتیا ودیاربەکر" ئامەد" بۆ ٣٢کوژراو فرەتر لە ١٥٠٠ بریندار بەرزبووە  وژمارەیەکی زۆرلە بیناکانیشیان لەم ناوچانە کاول بووە.