کانونی دوھەم 28, 2020 08:36 Asia/Tehran
  • سەفین دزەیی : بارزانی و ترەمپ سەبارەت بە زۆترتر کرانی هەژماری هێزی ئەمریکایی لە ئێراق وتووێژیان نەکردووە

بەرپرسی ناوەندی پێوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە لە دیداری نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە زیاتر کرانی هەژماری هێزی سەربازیی ئەمریکا لە ئێراق هیچ باس و وتووێژێک نەکراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس؛ سەفین دزەیی لە وتووێژێکدا لە گەڵ کەناڵی تەلەڤزیۆنیی کوردستان ٢٤ رایگەیاند کە لەو دیدارەی لە نێوان "نێچرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان و "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی داڤووس لە وڵاتی سویس بەڕێوەچوو، دوو لایەن هیچ قسە و باسێکیان سەبارەت بە زیاتر کرانی هەژماری هێزی سەربازیی ئەمریکایی لە ئێراق نەکردووە.

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێراق سێ هەفتە لەمەوبەر لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بە ئامادە بوونی عەبدولمەهدی بە ئامانجی بڕیاردان سەبارەت بە چوونەدەری هێزی بیانی لەم وڵاتە گەڵاڵەی چوونەدەری هێزە بیانییەکانی بە زۆرینەی دەنگی نوێنەرانی بەشدار لەو کۆبوونەوەیە پەسەن کرد.