شوبات 17, 2020 08:30 Asia/Tehran
  • پەرلەمانی هەرێمی کوردستان نوسینەوەی دەستوری هەرێم دەسپێدەکاتەوە

سەرۆکی فراکسِۆنی یەکیەتی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی هەرێم رایگەیاند پەرلەمان لە وەرزی داهاتویی کاریی خۆیدا ، نوسینەوەی دەستووری هەرێم دەسپێدەکاتەوە و ئەندامی لیژنەی پێداچوونەوەی دستووریش جەخت دەکاتەوە سیستمی پەرلەمانیی باشترین بژارەیە .

جەمال حەوێز سەرۆکی فراکسِۆنی یەکیەتی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی هەرێم رایگەیاند نوسینەوە و پەسەندکرانی دەستووری هەرێمی کوردستان لە بەرنامەی کاری وەرزی داهاتووی کاری پەرلەماندایە و هەموو بڕگەکانی پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێ .

حەوێز جەختی کردەوە بابەتی نووسینەوە و هەموارکردنی یاسای بنەڕەتیی لە پەرلەمانی کوردستان ، کێشەی لێ ناکەوێتەوە ، چونکە هەرێم پێوستی بە نوسینەوەی دەستور هەیە  لە زۆر حاڵەتدا بۆشایی نەبوونی یاسا هەیە و دەبێ هەموو لایەن و گروپە سیاسیەکان ، لە وەرزی بەهارەی پەرلەماندا بۆ پێکهاتنی لیژنەی تابەت و هەوارکردنی دەستوور هەوڵ بدەن .

نابراو جەختی کردەوە پرۆژەی هەموار کردنی دەستوور وردەکاری زۆرە و تەنیا پارتەکان ناگرێتەوە و دەبێ هەڵگری مافی هەموو لایەنە جیاجیاکان و چین و توێژە کۆمەڵایەتیەکان بێ .