شوبات 18, 2020 18:52 Asia/Tehran
  • کرێملین: ڕووسیا درێژە ئەدات بە پشتگری سوپای سووریا

دیمیتری پسکۆف،گوتە بێژی کۆشکی کرێملین لە قسەگەلێک دا بە ئاماژە بە وتووێژی ئەم دواییەی سەرۆک کۆمارانی تورکیا و ئەمریکا گوتی: ڕووسیا درێژە ئەدات بە پشتگری سوپای سووریا .

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کوردپرێس،دیمیتری پسکۆف،گوتە بیژی کۆشکی کرێملین لە ڕادەربڕینیک دا بە ئاماژە بە وتوویژی ئەمدواییەی رەجەب تەیب ەئردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکاو گەڵاڵەی کۆتایی دان بە پشتگرییەکان لە سوپای سوریا لەلایەن ڕووسیا، لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە لەم پێوەندیی تەلەفوونییە دا گوتی: هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا و ڕاویژکارانی سەربازی ڕووس درێژە ئەدەن بە پشتگری کردنی سوپای سوریا .ئێمە لە تاوسەندنی کردەوەی تاقمەکانی ترۆریستی لەناوچەکانی دوور لە ئالۆزی لە ئیدلیب یەکجار بەداخەوەین.

شایانی باسە باسە، دۆناڵد ترەمپ،لە دوایین پیوەندی تەلەفوونی خۆی لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا هاوکات لەگەڵ ڕێزگرتن لە کردەوەکانی تورکیا لە ئیدلیب لە مۆسکۆ داوای کردبوو تا بە پشتگرییەکانیی لە دەوڵەتی ناوەندی سوریا لە ئیدلیب کۆتایی بدات.