بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگی بوون به هاوسەرۆکانی یەکیەتی
کاتژمێر یانزی پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ 18 ی شوباتی 2020 ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان کۆبۆوه، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی کۆبونه‌وه‌کان بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ له‌به‌ر سه‌فه‌ری کۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی بۆ ئه‌رده‌ن دواخرابوو.
به‌پێی راپۆری میدیاکانی هەرێم ، گرنگترین خاڵی کۆبونه‌وه‌که‌ی ئه‌مرۆ هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌رۆکانی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی بوو که تیایدا هه‌ر یه‌ک له بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی 93 ئەندامی ئامادەبوو 92 دەنگیان بەدەستهێناوە.
پێش هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌رۆکان، رزگار عه‌لی، به‌وێستگه نیوزی رایگه‌یاند : "ئه‌مڕۆ به کۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی، په‌یڕه‌وی ناوخۆ که له 77 ماده پێکهاتووه په‌سه‌ند کراوه".
لە فەرھەنگی ڕامیاری دا نەریتی ھاوسەرۆکایەتی بە گشتی بە مەبەستی ھاوسەنگی ژن و پیاوە ، لە نێو ڕێکخراوە و ناوەندە کانی جڤاکی دا بەڵام
ئەم نەریتە لە نێو یەکیەتی دا گۆڕدراوە بۆ ھاوسەنگی دەسەڵات .