نێچیرڤان بارزانی و عوسمان بایدەمیر جەخت لە لێک نزیکی لایەنە کوردستانییەکان دەکەنەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عوسمان بایدەمیر و شاندێکی یاوەری کرد و هەردوولا جەختیان لە گوتاری ئاشتیخوازانه‌ی گه‌لی کورد بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و لێک نزیککردنەوەی لایەنە کوردستانییەکان کردەوە.
کۆبوونەوەکە لە هەولێر بەڕێوەچوو، بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە "هه‌ردوولا جه‌ختیان له خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نی له گوتاری ئاشتیخوازانه‌ی گه‌لی کورد بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی و لێکنزیکبوونه‌وه‌ی لایه‌نه کوردستانییه‌کان کرده‌وه".
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی ناوچەکە بەگشتی، دوا پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکان، دۆخی کورد لە ناوچەکە و چارەسەرکردنی کێشەکان بە رێگەی دیالۆگ و دانووستان و رۆڵی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەوبارەیەوە گفتوگۆیان لەسەرکرا.
هەر لە میانی سەردانەکەی دا عوسمان بایدەمیر بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی کۆبووەوە.