شوبات 25, 2020 18:59 Asia/Tehran
  • لاتەریک خستنەوەی  ١ هەزار و ٢٤٩ شارومەندی هەرێمی کوردستان دوای گەرانەوەیان لە ئێران

وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند هەزارو ٢٩٤ کەس لە شارومەندانی هەرێم دوای گەڕانەوەیان لە ئێران، بۆ پێشگرتن لە تەشەنای ڤایرووسی کرۆنا بۆ هەرێم جیاکراونەتەوە و لە ڕوانگەی نیشانەکانی نەخۆشییەوە لە ژێر چاوەدێری دان.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپرێس، دوای ڕاگەیاندنی تووشبوون بە ڤایرووسی کرۆنا لە ئێران، عێراق و هەرێمی کوردستان سنوورەکانیان لەگەڵ ئێران داخستووە و شارومەندانی خۆیان والە ئێرانەوە دەگەڕینەوە لەوانی تر جیا دەکەنەوە.

 ماڵپەڕی دەنگ وباسی زەمەن پرێس لەم بارەوە ڕاپۆرتی داوە کە سامان بەرزەنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان، لە پرێس کۆنفرانسێک وێرای ئاماژە بەمەی تابەئێستا هیچ برگەیەکی ئەرێنی لەتووشبوون بە کرۆنا لەهەرێم نەبینراوە؛ ڕایگەیاندووە هەر ئێستا هەزارو ٢٩٤ کەس لە شارومەندانی هەرێم  کە وەکوو گەشتیار سەردانی ئێرانیان کردبوو،دوای گەڕانەوەیان بۆ هەرێم مۆعاینە کراون و دواتریش جیایان کردۆتەوە لە کەسانی تر.

ئەو گوتیشی جیاکردنەوەی ئەم کەسانە ١٤ ڕۆژی خایاند و لەم ماوەیەیش لە ڕوانگەی نیشانەکانی تووشبوونی شیمانەیی بە ڤایرووس مۆعاینە کراون و لە ژێر چاوەدێری دان و تاقیکاری پێویست لە سەر ئەوان دا ئەنجام دەگرێت. هەروەها جەختیکرد تیمەکانی پزێشکیلە سەرسنوورەکانی هەرێمی کوردستان،سەقامگیر بوونە و هەموو کەس پێش رۆیشتن بۆ خاکی هەرێم دەکەونە بەر تاقیکاری پێویست.