گۆڕان ئەو پۆستە وەزارییە وەردەگرێت کە بۆ پشکی کورد زیاد دەکرێت
بزووتنەوەی گۆڕان ئەو پۆستە وەزارییە وەردەگرێت، کە بڕیارە لەکابینەی محەمەد تۆفیق عەلاوی راسپێراو بۆ پێکهێنانی حکومەت بۆ کورد زیاد بکرێت.
بەپێی زانیارییه کان لەسەرچاوەیەکی ئاگادارەوه، لەکۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان لەسەر ئەوە رێککەوتن کراوە، کە لەکابینەی نوێی حکومەتی عێراق پۆستێکی وەزاری بدرێت بەبزووتنەوەی گۆڕان.
هەر بەپێی زانیارییەکان ئەو پۆستە وەزارییە دەدرێت بەبزووتنەوەی گۆڕان، کە بۆ پشکی کورد لەکابینەکە زیاد دەکرێت، ئەویش پۆستی وەزارەتی دەوڵەتە بۆ کاروباری هەرێمی کوردستان.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەگفتوگۆ لەگەڵ لایەنە کوردییەکان عەلاوی ئامادەیی نیشانداوە بۆ ئەوەی پۆستێکی وەزاری بۆ پشکی کورد زیاد بکرێت.
جگە لەو پۆستە وەزارییە، پۆستی وەزارەتی داراییو بازرگانیو داد بۆ کورد دانراوە، کە ئەوەی یەکەمو دووەم بۆ پارتی دیموکرات دەبێتو ئەوەی کۆتایش بۆ یەکێتی نیشتمانی.