ئادار 29, 2020 08:27 Asia/Tehran
  • درێژکرانەوەی پشووی گشتی لە هەرێمی کوردستان

هەرێمی کوردستانی عێراق وێڕای راگەیاندنی زۆربوونی ژماری توشبووان بە ڤایروسی کۆرۆنا ، داخرانی دامودەزگا و فەرمانگەکانی درێژ کردەوە .

هەرێمی کوردستانی عێراق رۆژی رابردوو باسی درێژکردنەوەی داخرانی دامودەزگا و فەرمانگەکانی کرد تا 16 ی نیسانی داهاتوو  بە ئامانجی پێشگری کردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایروسی کۆرۆنا .

 جوتیار عادڵ وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی هەموو وەزاڕەتخانە و فەرمانگە و دامودەزگا حکومیەکان لەوان زانکۆ و قوتابخانەکان تا شازدەی نیسان دادەخرێن .

 ئەو وتیشی  پشوودانەکە هێزەکانی پۆلیس و ناوەندە تەندروسیتەکان ناگرێتەوە .

هەرێمی کوردستانی عێراق لە کاتی تۆمارکرانی یەکەم حاڵەتی توشبوون بە ڤایروسی کۆرۆنا هەنگاوی پێشگرانەی ئەنجام داوە و تا ئێستا لە هەرێم تەنیا 122 کەس تووشی ئەم پەتایە بوون .

 ناوەندی قەیران لە کەرکوکیش رۆژی رابردوو باسی درێژکرانەویە قەدەغەی هاتوچۆی کرد تا 11 ی نیسان .