ئادار 29, 2020 16:12 Asia/Tehran
  • ئاماری نوێی گیرۆدە و تووشبوانی کۆرۆنا لە ھەرێم

ـوەزارەتی‌ تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سێ توشبووی‌ کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکرا کە دووانیان هاوڵاتی‌ بیانین و یەکێکیشیان لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە.

لەراگەیەندراوێکدا وەزارەتی‌ تەندروستی‌ ھەرێمی کوردستان  ئاماژەی‌ بەوەکردووە، تووشبووەکان، بریتین لە سێ پیاوی تەمەن 54 ساڵ و 35 ساڵ و 34 ساڵان کە دوویان لە کەرەنتینە بوون و هاوڵاتی بیانین، ئەوەی دیکەیان لە وڵاتی بەریتانیا گەڕاوەتەوە.بەتۆمارکردنی‌ ئەو سێ حاڵەتە ژمارەی‌ توشبووانی‌ کۆرۆنا لە هەولێر بۆ 48 کەس بەرزبووەوە.

تا ئێستا 128 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمدا تۆمارکراوە بە جۆرێک 71 توشبوو لە پارێزگای سلێمانی و 48 توشبوو لە پارێزگای هەولێر و نۆ حاڵەتیش لە پارێزگای دهۆک، تا ئێستا 53 حاڵەتی چاکبوونەوە و دوو حاڵەتی گیانلەدەستدانیش تۆمارکراوە.