دوو تووشبووی دیکه‌ی کۆرۆنا له هه‌ولێر چاکبوونه‌وه
ئادار 29, 2020 16:26 Asia/Tehran
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، 2 تووشبووی دیکه‌ی کۆرۆنا له شاری هه‌ولێر به ته‌واوه‌تی چاکبوونه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ته‌ندروستی هه‌ولێر، دوو نه‌خۆشه‌که به ته‌واوه‌تی چاکبوونه‌ته‌وه، دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ته‌واو، هاوکات ته‌واوکردنی ماوه‌ی زانستی بڕیاردراو گه‌ڕاونه‌ته‌وه باری ئاسایی.
به گوێره‌ی ئاماره‌کانیش، کۆی گشتی ئەو نەخۆشانەی کە له هه‌ولێر چاکبوونەتەوە گه‌یشته 5 نه‌خۆش.
سه‌رچاوه‌یه‌کیش له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند، یه‌کێک له‌وانه‌ی چاکبووه‌ته‌وه، دکتۆره‌که‌ی چاوه، به‌ناوی (ئه‌حمه‌د ئیسماعیل).